وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عوممان

عیراق 10:55 AM - 2026/07/11

عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەرۆكایەتی وەفدێك گەیشتە سوڵتاننشینی عوممان، ئەمەش لە سەروبەندی دەستپێكردنەوەی خولێكی تری دانوستانی ئەمریكا و ئێران.

ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكردەوە، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی ڕۆژی شەممە گەیشتە مەسقەتی پایتەختی عوممان‌ و لەلایەن لێپرسراوانی عوممانەوە پێشوازی لێكرا.

میدیای ئێران لەبارەی سەردانەكەوە باس لەوەدەكات، سەبارەت بە دۆسیەی گەرووی هورمز و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكەیە.

پێشتریش ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەكردبوو، سەردانەكە بۆ تەواوكاری گفتوگۆكانە كە لە ماوەی ڕابردوودا لەگەڵ لێپرسراوانی عوممان دەستیان پێكردووە سەبارەت بە گەرووی هورمز.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستبووەڕوو، پرسێكی تری سەردانەكە پەیوەستە بە لێكتێگەیشتنی كۆتایی هێنان بە جەنگ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو