ئێران و ئوردن میكانیزمەكانی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمزیان تاوتوێكرد

عیراق 11:31 AM - 2026/07/12

ئێران و عومان  پێكەوە ،چۆنیەتی  بەرێوەبردنی  هاتووچۆی ترانزێت و گەشتیاریان لە گەرووی هورمز تاوتوێكرد و هەردوولا رێككەوتن لەسەر بەردەوامی دانوستان  لەسەر ئاسایشی دەریایی بەمەبەستی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش.

ئیسماعیل باقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بەدر ئەلبوسەعدی وەزیری دەرەوەی عومان رۆژی شەممە لە شاری مەسقەت كۆبوونەتەوە، بە ئامانجی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵاتی كەنار دەریای گەرووی هورمز سەبارەت بە بەڕێوەبردنی هاتوچۆ و ڕێكخستنی كەشتیوانی لە گەرووەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد،دانوستانەكانی نێوان ئێران و عومان بە بەشداری قەتەر بەرێوەچووە.بە وتەی بەقائی : ئێران تەئكید دەكاتەوە لەوەی دیاریكردنی چۆنیەتی ئیدارەدانی رێڕەوی هاتووچۆ لە گەرووی هورمز ،دەبێت بە راوێژ لە نێوان هەردوو دەوڵەتی كەنار دەریاكەدا ئەنجام بدرێت،بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشهاتانەی كە ناوچەكە لە چەند مانگی رابردوودا شاهیدی بووە، بەتایبەتی ئەو شەڕەی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران  ، هەروەها كاریگەرییە ئەمنییەكانی لەسەر كەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا.

ئیسماعیل بەقائی ئاماژەی بەوەشكرد، عومان و ئێران رێككەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتوگۆ لەسەر ئاستی سیاسی، تەكنیكی و یاسایی بۆ ئەوەی بگەنە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش لەسەر دەستەبەركردنی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
هورمز وەك گەروویەكی ستراتیجی دەكەوێتە ناو سنووری ئاوەكانی ئێران و عومانەوە و بە یەكێك لە خاڵە ناكۆك و جێمشتومڕەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دادەنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو