رۆیتەرز : رۆژی یەكشەممە تەنها شەش كەشتی گەرووی هورمزیان بەزاندووە

عیراق 11:23 AM - 2026/07/13

 ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە داتاكانی كۆمپانیای دەریایی كیبلەر رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە تەنها شەش كەشتی گەرووی هورمزیان بەزاندووە، كە كەمترین ژمارەیە لە ماوەی پێنج هەفتەدا لە هەر رۆژێكدا.

داتاكان دەریانخستووە كە ئەو كەشتییانەی كە لە گەرووەكەدا تێدەپەڕن بریتین لە كەشتی سوپەرتانكەری مرۆڤایەتی كە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی هەڵگرتووە و كەشتیی كاپیتان ئەندریاس كە نزیكەی 500 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی كوەیتی هەڵگرتووە. هەروەها سێ كەشتی بەتاڵ چوونە ناو كەنداو بۆ باركردنی نەوت.

داتاكانی كیبلەر دەریانخستووە، كەشتییەكی سەر بە كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبوزەبی لە 10بۆ 12ی ئەم مانگە گەرووەكەی بەرەو بەندەری دەهیج لە هیندستان بەجێهێشتتوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا كراوەیە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر ئێران ڕایگەیاندبوو كە گەرووی هورمزیان داخستووە، ئەوەش دوای ئەوەی كەشتییەك بە ڕێگەیەكی پەسەندنەكراوەوە رۆیشت و بۆردومانی كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو