روسیا تێكشكاندنی 370 درۆنی ئۆكرانیای راگەیاند

عیراق 10:34 AM - 2026/07/18

سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ رایگەیاند، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی رووسیا توانیویانە لە شەوی رابردووەوە تا بەیانی رۆژی شەممە، زیاتر لە 370 درۆنی ئۆكرانی تێكبشكێنن كە ئاراستەی مۆسكۆ كرابوون.

سێرگی سۆبیانین، سەرۆكی شارەوانی مۆسكۆ، لە هەژماری رەسمی خۆی لە ئێكس بڵاویكردەوە: "شەوی هەینی، زیاتر لە 370 درۆن بەرەو ئاسمانی مۆسكۆ هاتوون. زۆربەی ئەو درۆنانە لە دوورییەكی زۆر لە پایتەخت و لەلایەن سیستەمەكانی بەرگریی ئاسمانییەوە تێكشكێنراون، هەروەها 64 درۆنی تریش لە كاتی نزیكبوونەوەیان لە مۆسكۆ تێكشكێندراون." هەروەها یەكێك لە درۆنەكانی ئۆكرانیا، كۆگایەكی نەوتی كردووەتە ئامانج.

لەم بارەیەوە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا دووپاتی كردەوە، پێویستە مەودای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان فراوانتر بكرێت. پووتین ئاماژەی بەوەكرد، ئامانجیان دوورخستنەوەی هێزەكانی ئۆكرانیایە لە سنوورەكانی رووسیا، بۆ ئەوەی نەتوانن بەو مووشەك و چەكە پێشكەوتووانەی لە وڵاتانی رۆژئاواوە وەریانگرتووە، خاكی رووسیا بكەنە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو