كۆریای باشوور بە یەكێك لەو وڵاتانە دەدەنرێت كە زۆرترین ژمارەی بە ساڵاچووی تێدا دەژی، بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو كەسانەی لە كۆریای باشوور تەمەنیان 100 ساڵ یان زیاترە لە ماوەی دە ساڵدا بە ڕێژەی سەدا 172 زیادی كردووە و گەیشتووەتە هەشت هەزار و 604 كەس، كە ئەمەش نزیكەی سێ هێندەی ساڵی 2015یە كە سێ هەزار و 159 كەس بوون. هۆكاری زیادبوونی ئەم ژمارەیەش بۆ باشتربوونی دۆخی تەندروستی و ژیان لە وڵاتە دەگەڕێتەوە.
بەپێی داتاكە، ژنان زۆرینەی رەهای كەسانی بەساڵاچوویان پێكهێناوە بە ڕێژەی سەدا 83 پۆینت چوار، لە بەرامبەردا پیاوان تەنها سەدا 16 پۆینت شەشیان پێكهێناوە، داتاكان هۆكاری تەمەن درێژی ئەم كەسانە دەگەڕێننەوە بۆ ئەوەی كە هەرگیز جگەرەیان نەكێشاوە یان ماددە كهولییەكانیان نەخواردووەتەوە .