دادوەرێكی ئەمریكی سیاسەتی راگرتنی ڤیزەی كۆچبەری بۆ هاووڵاتیانی 75 وڵات هەڵوەشاندەوە

عیراق 10:25 AM - 2026/08/22

دادوەرێكی فیدراڵی ئەمریكا سیاسەتێكی هەڵوەشاندەوە كە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە دەرچووبوو، كە پێدانی ڤیزەی كۆچبەری بۆ داواكارانی 75 وڵات ڕاگرتبوو.

جانێت ڤارگاس، دادوەری دادگای ناوچەی مانهاتن رایگەیاند، ئەو سیاسەتەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە مانگی یەكدا رایگەیاندووە،  نایاساییە‌و ناكۆكە لەگەڵ یاسای كۆچبەری فیدراڵی، كە بەڕوونی دەسەڵاتی دەستوەردان لە ڕێكارەكانی پەیوەست بە كارمەندانی كونسوڵگەری و ڤیزەی كۆچبەری. ڤارگاس لە بڕیارەكەیدا نووسیویەتی، ئەو سیاسەتەی كە بە تەواوی پێدانی ڤیزەی كۆچبەری لەسەر بنەمای ڕەگەزنامەی داواكار قەدەغە دەكات، نوێنەرایەتی هەڵوەشاندنەوەی ڕاستەوخۆی ئەم سیستەمە یاساییە دەكات.

راگرتنی پێدانی ڤیزە كە لە مانگی یەكەوە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، داواكارانی وڵاتانی ئەمریكای لاتینی لەخۆگرتبوو، لەوانە بەرازیل، كۆڵۆمبیا و ئۆرۆگوای، وڵاتانی باڵكان، وەك بۆسنە و ئەلبانیا، هەروەها پاكستان و بەنگلادیش و ژمارەیەك وڵاتی ئەفریكا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاریبی.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاساوی ئەو بڕیارەی هێنایەوە‌و رایگەیاند، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە ئەگەری زۆریان هەیە ببنە بارگرانی لەسەر دەوڵەت و پشت بە سەرچاوەكانی حكومەتی ناوخۆیی و  فیدراڵی ئەمریكا ببەستن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو