پزیشكیان : ئێران رووبەڕووی سەختییەكی زۆر دەبێتەوە

عیراق 03:31 PM - 2026/08/23

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران دانی بەوەدانا كە كۆمەڵگای ئێران رووبەرووی سەختیەكی زۆر بووەتەوە، لە كاتێكدا ئەمریكا بەنیازە بە سەپاندنی زنجیرەیەك سزای نوێ فشارەكان بۆ سەر ئابووری ئێران چڕتر بكاتەوە.

مەسعود پزیشكیان سەبارەت بەتوندكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر وڵاتەكەی لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە، رایگەیاند، لەسەر ئاستی ئابووری، سەربازی و ئەمنیدا لەبەردەم شەڕێكی هەمەلایەنەدان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەئاشكرا رایگەیاندووە كە توندترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

پزیشكیان تەئكیدیشی كردەوە لەوەی، هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی هەڵاوسان، كێشەكانی ژیان و بێكاری و دەستەبەركردنی ئایندەی خەڵك بۆ ئەوەی بەكەرامەت و شانازییەوە بژین دەدەن.
لەساڵانی رابردوودا حكومەتی ئێران رووبەڕووی چەندین شەپۆلی خۆپیشاندان بووەتەوە، كە زۆرجار بەهۆی ناڕەزایەتییەكان لە دژی تێكچوونی دۆخی ئابووری، هەڵاوسان و دابەزینی توانای كڕین سەریهەڵداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو