بە فەرمانی ترەمپ ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ دەگۆڕێت بۆ دەریاچەی ئەمریكا

عیراق 11:40 AM - 2026/08/29

نێد مامۆلا بەڕێوەبەری رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەزگاكەیان دەست دەكات بە گۆڕینی ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ بۆ دەریاچەی ئەمریكا لە سەرجەم بەڵگەنامە رەسمییەكانیدا.

مامۆلا لە پەیامێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، دەزگاكەیان دەست دەكات بە گۆڕینی ناوی دەریاچەی ئۆنتاریۆ بۆ دەریاچەی ئەمریكا، گۆڕانكارییەكە هەموو بەڵگەنامە ئەلیكترۆنییە رەسمییەكانی دەزگاكە دەگرێتەوە، و لە چەند رۆژی داهاتوودا بە بەڵگەنامە چاپكراوەكان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. هەروەها هەمواركردنەكە لە سیستەمی زانیاری جوگرافی بۆ ناوەكان كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، لە ڕێكارێكدا كە ئامانجی دامەزراندنی ناوی نوێیە لە نەخشە و ئاماژەی رەسمیدا.

دەریاچەی ئۆنتاریۆ بەشێكە لە سیستەمی دەریاچە گەورەكان و دەكەوێتە سنووری نێوان ئەمریكا و كەنەدا، لە لایەكەوە لەگەڵ ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكی و لە لایەكی ترەوە لەگەڵ پارێزگای ئۆنتاریۆی كەنەدی هاوسنوورە.
بڕیاری گۆڕینی ناوی دەریاچەكە لە پاشخانی ناكۆكی بازرگانی لەگەڵ پارێزگاكە و كەنەدا بە گشتی هات، لە كاتێكدا مارك كارنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا دووپاتیكردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەكارهێنانی ناوی مێژوویی دەریاچەكە، ئەمەش وەك رەتكردنەوەی ناڕاستەوخۆی هەنگاوەكەی ئەمریكا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو