دەركەوتنی ماسی قیامەت نیگەرانی گشتی لەلای خەڵكی ئیندۆنیسیا دروستكردووە

عیراق 01:01 PM - 2026/09/01

دوا ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر ماسییەكی مردووی زەبەلاح لە كەنار دەریایەكی ئەندەنوسیا دۆزرایەوە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەلای دانیشتوونی ئندۆنیسیا دروستكرد.
ئەو جۆرە ماسیەی لەكەناراوەكانی ئندۆنیسیا دەركەوتووە بەماسی رۆژی قیامەت یاخود رۆژی دوایی ناودەبرێت، بەپێی خوێندنەوە ئەفسانەییەكان دەركەوتنی ماسی قیامەت بەواتای هاتنی بومەلەرزەو كارەسات دێت، دوای ئەوەی ئەم ماسییە زەبەلاحە بەمردووی لە كەناراوەكانی ئندۆنیسیا دۆزرایەوە ترس و دڵەڕاوكێ و نیگەرانی گشتی  لەلای دانیشتوانی وڵاتەكە دروستكردووە.

هاوكات جگە لەوەی ناوەكەی لە ئەفسانەكانەوە وەرگیراوە، بە شێوەیەكی گشتی ماسی پەلەوەریشی پێدەوترێت و لە شریت دەچێت، كەدرێژییەكەی زیاتر لە چوار مەتر دەبێت و سەردانكەرانی كەناری پەمەیی لە كەنارەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی كۆمۆدۆ، ماسیەكەیان لەكەناراوەكە دوورخستەوە.

ئەفسانەیەك لە فۆلكلۆری ژاپۆنیدا باس لەوە دەكات كە هاتنی ماسیی (رۆژی دوایی)بۆ كەنارەكە ڕەنگە پێشبینی بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر، تسونامی، یان كارەساتێكی دیكە بكات.
چیرۆكی ئەم ئەفسانەیە بەلایەنی كەمەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 17 و لە ژاپۆن ئەم بیروباوەڕە نەرێنیە سەبارەت بەدەركەوتنی  لە مێشكی خەڵكدا چەسپاوە، ئەوەش دوای ئەوەی نزیكەی 20ماسی قیامەت لە كەنار دەریاكەدا دەركەوتن كە چەند مانگێك پێش بوومەلەرزە گەورەكە بە گوڕی 9پۆینت1 پلە لە نزیك ناوچەی تۆهۆكو لە ژاپۆن لە ساڵی 2011 ئەم بوومەلەرزە مێژووییە بووە هۆی تسونامییەكی گەورە كە نزیكەی 20 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ماڵپەڕی ناوخۆیی دیتیك بالی ئندۆنیسیا هیچ بەڵگەیەكی زانستی نییە كە ئەم ماسییە بە كارەساتی سروشتییەوە ببەستێتەوە و دەسەڵاتدارانی دەریایی ئەم نیشانەیەیان ڕەتكردووەتەوە و تەنها وەك خورافیاتێك ناویان هێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو