بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

کوردستان 09:20 PM - 2026/09/20

لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.

سەرۆک بافڵ وەک هەمیشە پشتگیریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربڕی و رایگەیاند، یەکێتی هەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو