عیراق دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر بۆ خوێندكارانی باڵاپۆشی ئازەربایجان دابین دەكات

عیراق 10:27 AM - 2026/10/23

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق بڕیاری دا دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر لە زانكۆكانی وڵاتەكەدا بۆ ئەو خوێندكارە باڵاپۆشانەی ئازەربایجان دابین بكات كە بەهۆی ڕێوشوێنەكانی ئەو وڵاتەوە لە خوێندن بێبەش بوون.
لەم بارەیەوە حەیدەر بەها حوسنی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، وەك هاوسۆزییەك لەگەڵ ئەو كچانەی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەهۆی باڵاپۆشییەوە لە چوونە ناوەندەكانی خوێندن لە ئازەربایجان قەدەغە كراون، لە زانكۆكانی عیراق وەستانێكی ناڕەزایی بەڕێوەچوو، هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا تەئكیدیكردووەتەوە، بۆ ڕێگریكردن لە پەككەوتنی پرۆسەی خوێندنی ئەو خوێندكارانە، حكومەتی عیراق دەرگای زانكۆكانی بەڕوویاندا دەكاتەوە و بە بێبەرامبەر دەتوانن بخوێنن، تا بتوانن لە عیراق درێژە بە خوێندنەكەیان بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو