سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەڵێت، بەمنزیكانە بەشی یەكەمی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەگاتە عیراق و لە هەرێمی كوردستانیش دادەنرێت.
سەباح نوعمان لە لێدوانێكدا رایگەیاند،جورف سەخر پاككراوەتەوە لە تیرۆر و لە لایەن سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە بەڕێوە دەبرێت،دەشڵێت،هەموو دەسەڵاتێك بە فەرماندەی نوێی جورف سەخر دراوە و هەموو هێزەكان لە ژێر فەرمانیدا دەبن و لە قۆناغی داهاتووشدا دەست دەكرێت بە گەڕان و كێوماڵكردنی ناوچەكە بۆ پاككردنەوەی لە پاشماوەكانی داعش و دواین قۆناغیش گەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە دەبێت بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوكات لەبارەی دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی سەباح نوعمان رایگەیاند،بەمنزیكانە بەشی یەكەمی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەگاتە عیراق و دەست بە دانانی دەكرێت، بە وتەی نوعمان،سیستمەكە بە پێی پلانی بەرگریی ئاسمانی بەسەر ناوچەكاندا دابەش دەكرێت و نزیكەی 50 شوێن دیاریكراون بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو هێرشێكی ئاسمانی و لە هەرێمی كوردستانیش بەرگریی ئاسمانی دادەنرێت.
دوای هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر، داوا لە حكومەتی فیدراڵی كرا، سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ كێڵگەكە دابینبكات، تا لە هێرشە درۆنی و مووشەكییەكان بپارێزرێت، هەر لەو چوارچێوەیەش، كۆمپانیای دانەغاز، داوای گەرەنتیی تەواو دەكات بۆ دووبارەنەبوونەوەی هێرشەكانی سەر كۆرمۆر.