بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە هەنگاوێكی نوێدا وەرگرتنی نۆرەی ئۆنلاین بۆ سەردانیكردن رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، بۆ لەمەودوا هاووڵاتییان پێش ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەراتییەكە بكەن دەتوانن بە شێوازی ئۆنلاین لە رێگەی "كیو ئاڕ" كۆدەوە نۆرەی سەردانیكردن وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتی وەرگرتنی نۆرە بە شێوازی ئۆنلاین لە رۆژی سەردانیكردنی هاووڵاتییان پێویستە پسوڵەی نۆرە و بەڵگەنامە پێویستتیەكان لەگەڵ خۆیان بهێنن.
لەم هەنگاوەدا هاووڵاتیان لە كاتی سكانكردنی "كیو ئاڕ" بۆ وەرگرتنی نۆرە جۆر و كارەكانیان لە وەرگرتنی نۆرەدا دیاری دەكەن بە نموونە؛ تازە هاوسەرگیری یاخود دوای 2021 كارتی سوتەمەنی هەبێت، تازە هاوسەرگیری یاخود دوای 2021 كارتی سوتەمەنی نەبێت، گواستنەوەی كارتی سوتەمەنی نەوت و وننبوونی كارتی سوتەمەنی نەوت.