فەریق روكن محەممەد جاسم زوبەیدی كرایە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك، ئەوەش دوای دوورخستنەوەی مەعد بەدای لەو پۆستە لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە.
بە فەرمانی عەلی زەیدی فەریق روكن محەمەد زوبەیدی كراوەتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك. محەمەد زوبەیدی پێشتر جێگری فەرماندەیی هێزە وشكانییەكان بووە. هەروەها لە ساڵانی 2022 و 2023 فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكان بووە لە میسان.
ئەمڕۆ، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسییەی بەقاچاخبردنی نەوت، چەند بڕیارێكی ئەمنی و كارگێڕیی دەركرد و هەریەكە لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك و فەرماندەی پۆلیسی كەركوكی لە پۆستەكانیان دوورخستەوە.