کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیرۆرستانی داعش هێرشیانكردەوە سەر سنووری كەركوك

.

11:56 AM - 20/06/2021

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، درەنگانی دوێنێ شەو ، تیرۆرستانی داعش لە قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركوك هێرشیانكردە سەر خاڵێكی سەربازیی سوپای عیراق، هەروەها بۆمبێكی چێندراویش بەئۆتۆمبیلێكی سەربازیدا تەقییەوە كە بەهانای هێزەكەی خاڵە سەربازییەكە چوو بوو ، سەرچاوە ئەمنییەكان رایانگەیاندووە كە ئۆتۆمبیلەكە سەر بەلیوای 45ی سوپای عیراق بووە .
ئەوەش لە كاتێكدایە بەردەوام جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عیراق روویان لە زیادبوون كردووە و لە بەرامبەریشدا هێزە ئەمنییەكان زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە عیراق ئەنجامداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە