کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تەواوی پارەی گەنمی ساڵی رابردوو بە جوتیارانی چەمچەماڵ دەدرێت

.

05:20 PM - 20/06/2021

 پاش دواكەوتنی بۆ ماوەیەك، گرفتی خەرجكردنی پارەی گەنمی ساڵی رابردوو بۆ جوتیارانی سنوری قەزای چەمچەماڵ چارەسەركرا، كە بڕەكەی 3 ملیار و 800 ملیۆن دیناربوو، هاوكات  جووتیارانیش ئاگاداكراونەتەوە لەوەی دەتوانن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانیان سەردانی بانكی چەمچەماڵ بكەن.
لەلایەكی ترەوە و بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018 دا سایلۆیەك لەو قەزایە دامەزرێندراوە، بەوەش  كێشەی ناردنی گەنمی جوتیارانی سنورەكەی بۆ سایلۆی پیرەمەگرون و سایلۆكانی تری كوردستان چارەسەركردووە.

yszxQOZYkvQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە