.
11:54 PM - 28/03/2024
سەبارەت بەسەردان وگفتوگۆكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە مۆسكۆ، محمد شێخ عوسمان سەرنوسەری ناوەندی میدیایی المرصد بە گەلی كوردستانی راگەیاند: گفتوگۆكانی سەرۆكی یەكێتیی لە موسكۆ ئەو راستییە دەسەلمێنێت كە یەكێتیی نیشتمانی سەنگ و پێگەی بەهێزی لەناوخۆ و ناوچەكە وجیهاندا هەیە و یەكێكە لەحزبانەی پەیوەندی پتەوی هەیە لەگەڵ سەرجەم جەمسەرە جیهانیەكان.
محمد شێخ عوسمان وتی: پەیوەندییەكانی یەكێتیی سەنگین و رێزلێگیراوە چونكە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش وئاشتی و ئاشتەواییە .
وتیشی، ئەو بەهێزترین پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكاو ورۆژئاوا هەیە و لەهەمان كاتدا لەگەڵ چین و روسیا و ئیران هەیە و تەنانەت توركیاش لەدوایین لێدوانی فیدان باسی لەگرنگی پەیوەندی پتەو دەكات لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەركەوتنی حزب تەنها لەپێشەنگی ناوخۆییدا نابێت قەتیس بێت بەڵكو رەهەندە نێودەوڵەتییەكەی فاكتەری سەرەكی بەهێزیی و بەردەوامی حزب دەبێت .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە