.
11:36 AM - 29/03/2024
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، دابینكردنی مووچە زامنكراوە و هیچ قەیرانێكی دارایی لە عێراقدا نییە.
عەتوان عەتوانی ، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، چاوەڕوانی گەیشتنی خشتەكانی بودجەی گشتی ئەمساڵین بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردن و جێبەجێ كردنی پلانەكانی پەرەپێدان و خزمەتگوزاری لە كەرتە جیاوازەكاندا.
وتیشی، هەموولایەك دڵنیا دەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە بودجەی ساڵی 2024دا زامنكراوە و هیچ قەیرانێكی دارایی لە وڵاتەدا بوونی نییە .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە