وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە وهێشتا لەگەڵ ئەمریكا نەگەیشتووینەتە ڕێككەوتن.
وتیشی،پێویستە راستگۆیی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ببینین، كە ئایا راستەقینە یان تەنها قسەی میدیاییە.
بەقائی دەڵێت، لەم قۆناغەدا سەرنجمان لەسەر كۆتایی هێنان بە شەڕە و ئێستا باس لە وردەكارییەكانی پرسی ئەتۆمی ناكەین، بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانمان مامەڵە دەكەین نەك بەگوێرەی ئەوەی ئەمریكییەكان دەیڵێن.
سەبارەت بە گەرووی هورمز ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، كەشتییە بازرگانییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەكدارەكانمان لە گەرووی هورمز پەڕیونەتەوە، بەڕێوەبردنی داهاتووی گەرووی هورمز پەیوەستە بەو دەوڵەتە كەنار دەریایانەی كە هاوسنورن، ئەوانیش عوممان و ئێرانن.
بەقائی دووپاتی دەكاتەوە، لەم قۆناغەدا باس لە وردەكارییەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم و ماددە ئەتۆمییەكان ناكەن، دەشڵێت هیچ لایەنێكی ڕۆژئاوایی مافی ئەوەی نییە بە زمانی خۆسەپاندن قسەمان لەگەڵ بكات.