*دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پشكنینە پزیشكییە ڕۆتینییەكانی ئەنجامدا، پزیشكی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا ڕاپۆرتی ڕەسمیی لەسەر دۆخی تەندروستیی ترەمپ بڵاوكردەوە، تەندروستی بە نایاب وەسف دەكات بەڵام دەشڵێت دەبێت كێشی دابەزێنێت.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ پشكنینی ڕۆتینی لە نەخۆشخانەی پزیشكی واڵتەر ڕید لە نزیك واشنتۆن كرد، ڕۆژی هەینی نوسراوێكی سێ لاپەڕەیی لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە بڵاوكرایەوە.
شۆن پاتریك باربابێلا، پزیشكی ترەمپ كە لە هەمانكاتدا كاپتنی هێزی دەریایی ئەمریكایە ڕایگەیاند، سەرۆك ترەمپ لە تەندروستییەكی نایابدا ماوەتەوە.
پزیشكەكەی سەرۆكی ئەمریكا، نووسیویەتی، ڕاوێژكاری خۆپارێزی پێشكەشكرا، لەوانە ڕێنماییكردن لەسەر خۆراك، پێشنیازكردن بۆ خواردنی ئەسپرین بە ژەمی كەم، زیادكردنی چالاكیی جەستەیی و بەردەوامبوونی دابەزاندنی كێش، ترەمپ بەتەواوی شیاوە بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەركەكانی فەرماندەی گشتی و سەرۆكی دەوڵەت.
وتەی پزیشكەكەی لەكاتێكدایە، ترەمپ ڕۆژی 14ی مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 80 ساڵ، سێ دەرمان بەكاردەهێنێت، كە دوو دەرمانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆلیسترۆڵ و سێیەمیان ئەسپرینە بۆ پاراستنی دڵی.
دۆناڵد ترەمپ باڵای 191 سانتیمە، كێشی 108 كیلۆگرامە، بەڵام كێشی زیادیكردووە.
سەرۆكی ئەمریكا مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو كە پشكنینی گشتی ساڵانەی بۆ كرا و ئەو كاتە بە ئاشكرا بڵاوكرایەوە، كێشی 101 كیلۆگرامبوو واتە لە ساڵێكدا حەوت كیلۆ كێشی زیادیكردووە.
پشكنینەكە سێیەم پشكنینی پزیشكی بوو بۆ ترەمپ لە دوای گەڕانەوەی بۆ پۆستەكەی، ئەمەش دوای زیادبوونی قسە و باسەكان سەبارەت بە تەندروستی و لەناویشیاندا نیشانەی سەر دەستەكانی و خەواڵوویی لە كاتی كۆبوونەوەكاندا.
لە پشكنینە نوێیەكانیشدا سەبارەت بە شینبوونەوەكانی سەر دەستی ترەمپ باس لەوە كراوە، پەیوەندی هەیە بە خورانی شانە بچوكەكانی دەستییەوە كە بەهۆی تەوقەكردنی زۆرەوە دروستبووە نەك بەكارهێنانی ئەسپرین.