نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەعات 12 و 10 دەقیقەی نیوەڕۆ، لەسەر شەقامی سەرەكیی خرابابكێ بۆ عباسیكێ لە سەنتەری زاخۆ، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری گەڵابە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و كێشای بە كەسێكدا. دواتر ئەو ئۆتۆمبێلە چووە شەقامی بەرامبەر و كێشای بە سێ ئۆتۆمبێلی تریشدا. لە ئەنجامی رووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداو سێ كەسی تریش برینداربوون، هەروەها زیانی ماددی بە چوار ئۆتۆمبێل گەیشت.