جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی هەنگاریا (بە وەکالەت) کۆبووەوە

کوردستان 03:49 PM - 2026/07/27

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٧/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بەڕێز دۆمینیکا کۆڤاچ، کونسوڵی گشتیی هەنگاریا (بە وەکالەت) لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا، بە گرنگییەوە باس لە پەیوەندییەکانی  هەنگاریا لەگەڵ هەرێمی کوردستانی کرا، بە تایبەت لە برەودان و هەماهەنگیی زیاتری پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان، لە پێناو بەرەوپێشچوونی دۆخی سیاسیی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

هه‌ردوولا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد. هەروەها سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەولێر ـ بەغداش، جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا، کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو