وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت، تێکڕای هەناردەی رۆژانەی نەوتی خاو لە مانگی ئەیلوولدا بە نزیکەی دوو ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل بووە، کە گەیشتن بەم ئاستە لە بەرهەمهێنان لە کاتێکدایە کە گەرووی هورمز داخراوە، ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە.
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی لە رۆژێکدا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، وەزارەتەکە رایگەیاند، ئەمە دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕێک نەوتی خاوی کێڵگەی گەیارەی لە دەرەوەی گەرووی هورمز هەناردە کرد، هاوشانی ئەوەی لە بەندەرەکانی باشوور و دەروازەی باکوورەوە هەناردە دەکرێن، بەپێی خشتەی دیاریکراوی هەناردە کردن.