لە سەنگەسەر دوو برا لە كاتی مەلەكردندا خنكان

کوردستان 11:36 AM - 2026/07/28

 لە روداوێكی دڵتەزێندا لە سنووری قەزای پشدەر، دوو برای منداڵ لە كاتی مەلەكردندا لە ناو گۆماوێكدا خنكان و تەرمەكانیان دەرهێنرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، تیمەكانی غەواس-ی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان ئاگاداركراونەتەوە لە ر,وداوێكی خنكان لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر.ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو برا بە ناوەكانی (هامنۆ هێمن عەبدوڵا) و (هێڤار هێمن عەبدوڵا) كە تەمەنیان لە نێوان هەشت بۆ 12 ساڵاندایە، دوای ئەوەی بە مەبەستی مەلەكردن چووبوونە ناو گۆماوێكەوە.

تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانویانە تەرمی هەردوو منداڵەكە لە ناو ئاوەكە دەربێننەوە و بە مەبەستی رێكارە یاسایی و پزیشكییەكان رەوانەی پزیشكی دادوەریان كردوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو