کۆمپانیای دانا غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان 07:08 PM - 2026/07/27

کۆمپانیای دانا غاز ڕایدەگەیەنێت، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاسایی دەبێتەوەو لەسبەینێوەو بەرهەمهێنان دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشوو.
كۆمپانیاكە ئەمرۆ دووشەممە لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، دوای هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ بارودۆخەکە و وەرگرتنی گەرەنتیی روون لەلایەنە حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق، ئاستی بەرهەمهێنان لەکێڵگەی کۆرمۆر بە وریایی و بە شێوەیەکی پلەبەندی بەرز دەکرێتەوە.
دانا غاز ڕایگەیاندووە، ئەم بڕیارە بۆ پاڵپشتیکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیانە بۆ سووتەمەنیی وێستگەکانی کارەبا، چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە ناوچەکانی دیکەی عیراق. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو