زانكۆی جیهان دەستپێشخەری "زەكاتی زانستی" رادەگەیەنێت

کوردستان 06:09 PM - 2026/09/10

زانكۆی جیهان لە رێگەی دەستپێشخەریی "زەكاتی زانستی"یەوە، دەیەوێت مۆدێلێكی خێرخوازی و راهێنانی ئەكادیمی لە بواری زانستیدا پێشكەش بكات. 

د.ئەمجەد سابر دەلۆ، سەرۆكی زانكۆی جیهان-هەولێر لە لەلێدوانێكیدا بەگەلی كوردستانی راگەیاند، ئامانجی سەرەكی ئەم پڕۆژەیە خزمەتكردنی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە، لە رێگەی پێشكەشكردنی خول، وۆركشۆپ و سیمیناری بێبەرامبەر بۆ خوێندكاران، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و چین و توێژە جیاوازەكان. خولەكان بوارە جیاوازەكانی وەك زمانە بیانییەكان، بەكارهێنانی بەرنامەكانی كۆمپیوتەر، تەكنەلۆجیای زانیاری و كارامەییە كەسییەكان دەگرنەوە. لە لایەكی ترەوە، پڕۆژەكە یارمەتی گەشەپێدانی توانای گەنجان دەدات بۆ ئامادەكردنیان بۆ بازاری كاڕ، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە توانای داراییان سنووردارە و ناتوانن لە خولە تایبەتەكاندا بەشداربن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو