پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 20ی ئەیلوولی 2026 یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت لە هەرێمی كوردستان.
دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بەپێی ساڵنامەی رەسمی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رێكدەخرێت. ئەو پرۆسەیە ساڵانە لە مانگی ئەیلوولدا دەستپێدەكات و تیایدا زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار خوێندكار دەگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن لە هەزاران ناوەندی جیاوازی خوێندن لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.
دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە 20ی ئەیلوول لە كاتێكدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەوە مامۆستایان دەستیان بە ئامادەكاریی كردووەو پەیوەندییان بە ناوەندەكانی خوێندنەوە كردۆتەوە.