حوسییەكان: بەدرۆن دامەزراوەیەكی ئارامكۆمان لە شاری جیزان كردە ئامانج

عیراق 11:11 AM - 2026/08/09

حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەكەی سەر دامەزراوەی ئارامكۆ لەجیزانی سعودیە پشتڕاستكردەوە و رایانگەیاند،بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان دامەزراوەكەیان كردووەتە ئامانج.

یەحیا ساری وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی حوسییەكانی یەمەن،لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە،هێزە چەكدارەكانی یەمەن،توانیان بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان پاڵاوگەی ئارامكۆ لە جیزان بكەنە ئامانج،ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم بەئامانجكردنە لە وەڵامی دزەكردنی سعودییە بۆ ناو ئاسمانی پارێزگاكانی سەعدە و حەجا بە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگر لەیەكێك لەدامەزراوەكانی سەر بەپاڵاوگەی ئارامكۆ لەناوچەی جیزان كەوتەوەو وەزارەتی وزەی سعودیەش لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی ئاسایشی پیشەسازیی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە سەركەوتوو بوون لەكوژاندنەوەی ئاگرەكە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاگرەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵ كراوە بەبێ ئەوەی هیچ بریندارو زیانێكی گیانی لەنێوان كرێكاران یان تیمە مەیدانییەكاندا هەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو