عیراق پڕۆژەیاسایەک بۆ دامەزراندنی سندوقی سەقامگیریی مووچە ئامادە دەكات

کوردستان 01:55 PM - 2026/08/26

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕێگەی پێشنیارە یاسایەكی نوێوە دەیەوێت كۆتایی بە كێشەی دواكەوتنی مووچە بهێنێت. بەپێی پڕۆژەكە، سندوقێكی تایبەت بە ناوی سەقامگیریی مووچە دادەمەزرێت كە ئەركی سەرەكی دابینكردنی شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دەبێت لەو كاتانەی بودجە ڕووبەڕووی كورتهێنان یان كێشەی دارایی دەبێتەوە.
عودەی عەواد سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی پڕۆژەكە لایەنی دارایی تێدایە، دەبێت ڕەزامەندیی حكومەتی لەسەر بێت تا لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بگونجێت. بە وتەی عودەی عەواد ئیدارەی سندوقەكە لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی، پلاندانان، بانكی ناوەندی، دەستەی دەسپاكی و شارەزایەكی ئابووری سەربەخۆ پێكدێت، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە شەفافیەت و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی داهاتەكان بۆ كاتی پێویست.
پێشنیازە یاساكە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بەپێی ماددەی 60ی دەستوور ئامادەكراوە. سندوقەكە راستەوخۆ بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەبەسترێتەوە بۆ دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا و سەرچاوەی دارایی سندوقەكە سەدا 10ی زیادەی داهاتی نەوت و قازانجی وەبەرهێنانی پارەكان دەبێت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو