چین رەتیكردەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران تێكبدات

عیراق 03:53 PM - 2026/08/25

سەبارەت بە سزاكانی ئەمریكا وئەو هەڕەشانەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەو وڵاتانەی دەكات كەمامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەكەن، وەزارەتی دەرەوەی چین وەڵامی سزاكانی ئەمریكای دایەوە رایگەیاند،پەیوەندییە بازرگانییەكانی  پەكین لەگەڵ تاران لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندا بەردەوام دەبن.

 ئەم هەڵوێستەی پەكین دوای ئەوە دێت كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەورەترین هەڵمەتی سزادانی دژی ئەو كەشتی و كۆمپانیایانە دەستپێكرد كە نەوتی ئێران دەگوازنەوە.

هاوكات  چین كە كڕیاری سەرەكیی نەوتی ئێرانییە، سزا ئابوورییەكان بە بێ سوود دەبینێت و تەئكید  لەسەر پاراستنی پشكی خۆی لە بازاڕی وزە دەكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە،وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەم هەفتەیەدا 60 كۆمپانیا و كەشتیی نەوتیی خستە لیستی سزاكانەوە بە ئامانجی پەكخستنی تەواوەتی هەناردەی نەوتی ئێران، پێشتریش واشنتن پاڵاوگە و بانكە چینییەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەگەر ئاسانكاری بۆ بازرگانیی تاران بكەن، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە سەدا80ی نەوتی ئێران بۆ چین دەڕوات، پەكین بووەتە شادەماری سەرەكیی مانەوەی ئابووریی ئێران و بەردەوام داوای دیالۆگ دەكات لە جیاتی سەپاندنی سزا توندەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو