لە پێناو پاراستن و رێگریكردن لە ئاگر كەوتنەوە لە دارستان و سروشت و ژینگەی گوندەكان بۆ جاری دووەم ئامێری ئاگر كوژاندنەوە (بڵاوەر) بەسەر زیاتر لە 25 گوندی سنوری قەزای پێنجوێن و هەردو ناحیەی ناڵپاڕێز و گەرمكدا دابەشكرا،كە لەلایەن هاووڵاتییەكی خێرخوازی قەزای پێنجوێنەوە دابینكراوە و لەرێگەی رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە بەپێی رێنماییەكان و چۆنێتی بەكارهێنانیان دابەشكراوە.