قوباد تاڵەبانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم

کوردستان 01:45 PM - 2026/08/25

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خودای لەسەربێت)، قوباد تاڵەبانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكات و دەڵێت، بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە هاندەرمانە بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و بەهێزتركردنی پێكەوەژیان لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی ئاڕاستەی موسڵمانانی كوردستان و جیهان كرد و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی یادی پیرۆزی لەدایكبوونی پێغەمبەر (دروودی خودای لەسەربێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم.

لە پەیامەكەدا ئەوەش هاتووە، بەرزڕاگرتنی ئەم بۆنەیە كە بەشێكە لە كلتوور و تایبەتمەندیی دیاری گەلەكەمان هاندەرمانە بۆ قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی، ڕێزگرتنی یەكتر و بەهێزتركردنی پێكەوەژیان لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو