بەردەام بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی لە بەرامبەر تمەنی ئێرانی هێندەی تر ژیانی هاووڵاتیانی ئێرانی قورستركردووە و رۆژانە گەلی ئیران لە ەیوان دڵەڕواكێی بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار و شكاندنی دراو ە نیشتمانییەكەیاندا روو لە بازاڕ دەكەن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان، هاووڵاتییەك دەڵیت، ژیان زۆر سەختبووە زۆربەی باوكەكان ئێواران كەدەچنەوە ناو ماڵ و مندالەكانیان بەدەستی بەتاڵ دەچنەوە،ئەمەش بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەمووارەیە كە بەسەر گەلی ئێراندا هاتووە.