دڵشاد شەهاب: دامەزراوە نەوتییەكانی هەرێم رۆڵی سەرەكیان لە بەهێزكردنی سەرچاوەكانی عیراق هەیە

کوردستان 03:37 PM - 2026/09/21

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە دابینكردنی سیستەمی بەرگری و پارێزگاری دامەزراوە  نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دامەزراوە نەوتیەكانی هەرێم بەپێی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان بەغداد و هەولێر هەن رۆڵی سەرەكی دەبینن لە بەهێزكردنی سەرچاوەكانی عیراق،بەڵام هێرشە نەناسراوەكان بۆ سەر دامەزراوەكان  مەترسی دەخاتە سەر ئەو سەرچاوانە و زیان بە داهاتی عیراق دەگەیەنێت ، هەر بۆیە ئەم پرسەیان بۆ حكومەتی فیدراڵ روونكردووەتەوە و لە رابردووشدا بەغداد وەفدی ناردووە بۆ پشكنینی دامەزراوەكان ،سەبارەت بە هەوڵەكانیان بۆ لێكنزیكردنەوەی لایەنەكانی هەرێم بۆ رێككەوتن دڵشاد شەهاب رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا پێكبهاتایە ئەوە پێگەی هەرێم بەهێزتر دەبوو، بەڵام ئێستاش هیوایان بەوەیە كە حكومەت بە زووترین كات پێكبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو