زنجیرەیەك تەقینەوە لە حەلەب روویاندا

عیراق 03:54 PM - 2026/09/21

 بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگری سوریا ، زنجیرەیەك تەقینەوە حەلەبیان هەژاند.

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردووەتەوە،تەقینەوەكە بووەتە هۆی كەوتنە خوارەوەی موشەكەكان بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچكەكانی عەبزامۆ و كفر عەمما.

میدیاكان باسی زیاتر لە 20 تەقینەوەی لەسەریەك دەكەن لە كۆگایەكی سوپای سوریا لە حەلەب و باس لەوەشدەكەن هەندێكیان لە گوندەكانی دراوسێ نیشتونەتەوە.

فەیسەڵ محەمەد عەلی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەڕێوەبەرایەتی فریاكەوتن و بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی حەلەب  ڕایگەیاندووە، تیمەكانی بەرگری شارستانی چوار  برینداریان رزگاركردووە و كاریان كردووە بۆ چۆڵكردنی ماڵەكانی نزیك لە شوێنی تەقینەوەكە و داخستنی ئەو ڕێگایانەی كە بەرەو  كۆگاكە دەچن، بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەلامەتی هاوڵاتیان و ئاسانكاری بۆ كاری تیمەكان.

لای خۆشییەوە عەزام غەریب پارێزگاری حەلەب داوای لە دانیشتوانی حەلەب كرد  خۆیان لە دەرچوون لە ماڵەكانیان  و چوون بۆ شوێنەكانی تەقینەوەكان بەدوور بگرن، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی خۆیان و سەلامەتی تیمەكانی بەرپەرچدانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو