بەڕێزان لە یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی 56ـەمین یادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مامۆستا و زانایانی ئایینی، پێگەیەکی باڵایان لای ئێمە هەیە و بە چاوی رێزەوە لە رۆڵ و ماندوبوونتان دەڕوانین لە ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگەکەمان بەرەو چاکەی گشتی، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، برەودان بە بیری میانڕەویی و بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەماندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوانی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ماف و خواستەکانی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و پاراستنی بەها پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و کولتووری جوانی کوردەواری.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان