ڕاستڕەوەكان لە ویلایەتێكی تری ئەڵمانیا پێشدەكەون و مێرتس بە كارەسات وەسفی دەكات

عیراق 09:03 PM - 2026/09/21


بەپێی خەمڵاندنەكانی دوو كەناڵی ئەڵمانی، حزبی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا كە حزبێكی ڕاستڕەوی توندڕەوە لە ویلایەتی مكلنبۆرگ فۆربومرن ی ئەڵمانیا بە رێژەیەكی كەم پێش پارتی سۆشیال دیموكرات كەوتووە و ئەوەش ترسی لەلای ڕكابەرەكانی دروست كردوە.
لە بەرامبەردا حزبی مەسیحی دیموكرات كە فریدریچ مێرتس ی راوێژكاری ئەڵمانیا سەرۆكایەتی دەكات، خراپترین ئەنجامی بەدەستهێناوە لە دوای دامەزراندنی كۆماری ئەڵمانیاوە و لەوانەیە بۆ یەكەمین جار لە مێژووی خۆیدا بێبەش بێت لەوەی بچێـتە پارلەمانی ویلایەتەكەوە.
بەپێی راگەیەنراوی دەستەی هەڵبژاردنی ویلایەتەكە، رێژەی بەشداریكردن لە پرۆسەكەدا زیاتر بووە لەو رێژەیەی بەشداریان كرد لە هەڵبژاردنی ساڵی 2021. ژمارەی ئەو كەسانەشی مافی دەنگدانیان هەبوە 1.3 ملیۆن كەسن.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان حزبی جێگرەوە لەپێناو ئەڵمانیا لەسەدا 37.8 ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2021 تەنیا لەسەدا 16.7 ی بەدەستهێنابوو. حزبی سۆشیال دیموكراتیش كە ئێستا دەسەڵاتی ویلایەتەكەی لەدەستدایە لەسەدا 35.6 ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە لەكاتێكا ساڵی 2021 رێژەی لەسەدا 39.6 ی بەدەستهێنابوو.
ئەوەی جێی گەشبینییە لە بەرلین چەپەكان لەپێشەوەن و پێش حزبی دیموكراتی مەسیحیش كەوتون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو