قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و بریکاری وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (22/9/2026) بەڕێوەچوو، د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکە پێشکەش کرد و سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە هەمیشە پشتیوان و هاوکاریان بووە.
جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە وەزیر و هەموو بەڕێوەبەرەکان و ستافی وەزارەتی پلاندانان کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا بە باشی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و بە تایبەتیش ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان کرد لە سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و چەسپاندنی رێژەی راستەقینەی کورد لە پرۆسەکەدا.
قوباد تاڵەبانی داوایکرد وەزارەتی پلاندانان گرنگیی زیاتر بە بابەتی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بدەن و رێوشوێنی باشتر بگرنەبەر، چوونکە ئەم پرسە پەیوەندیی راستەوخۆی بە تەندروستیی هاووڵاتییانەوە هەیە. هەروەها پاش ئاماژەدان بە گرنگیی داتا لە پرۆسەی حکومڕانیدا، داواشیکرد لە کۆکردنەوەی داتادا سوود لە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرن.قوباد تاڵەبانی سەردانی وەزارەتی پلاندانانی کرد
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و بریکاری وەزیر و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێشەممە (22/9/2026)
بەڕێوەچوو، د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی لەبارەی کار و چالاکییەکانی وەزارەتەکە پێشکەش کرد و سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە هەمیشە پشتیوان و هاوکاریان بووە.
جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە وەزیر و هەموو بەڕێوەبەرەکان و ستافی وەزارەتی پلاندانان کرد، کە لە ماوەکانی رابردوودا بە باشی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە و بە تایبەتیش ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی وەزارەتی پلاندانان کرد لە سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و چەسپاندنی رێژەی راستەقینەی کورد لە پرۆسەکەدا.
قوباد تاڵەبانی داوایکرد وەزارەتی پلاندانان گرنگیی زیاتر بە بابەتی کوالێتیی کۆنتڕۆڵ بدەن و رێوشوێنی باشتر بگرنەبەر، چوونکە ئەم پرسە پەیوەندیی راستەوخۆی بە تەندروستیی هاووڵاتییانەوە هەیە. هەروەها پاش ئاماژەدان بە گرنگیی داتا لە پرۆسەی حکومڕانیدا، داواشیکرد لە کۆکردنەوەی داتادا سوود لە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نوێ وەربگرن.