چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دەكات

کوردستان 12:07 AM - 2026/11/25

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ دەكات 
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای گفتوگۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەكات، بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان، دەشڵێت، پێویستە بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەكان و دەروازە سنورییەكان بەپێی دەستوور و یاسا بەركارەكان رێكبخرێن.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بە حوكمەكانی ماددەی (27)ی دەستووری كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2005، كە تێیدا هاتووە سامانی گشتی پیرۆزە و پاراستنی ئەركی سەر شانی هەموو هاووڵاتییەكە، چوارچێوەی هەماهەنگی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەم رێكارانە بە هەنگاوێكی گرنگ دەزانێت لە ڕێڕەوی پاراستنی سامانی گشتی و لێپرسینەوە لە كەمتەرخەم و تێوەگلاوان، هاوكات تەئكید دەكاتەوە لەسەر پێویستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لە رێگەی لایەنە دادوەری و چاودێرییە تایبەتمەندەكانەوە، بەپێی چوارچێوە یاساییەكان و دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ لایەن و كەسایەتییەك لە لێپرسینەوە دەربازی نەبێت.
هەروەها تەئكید دەكاتەوە لەسەر گرنگی ڕێكخستنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەكان و دەروازە سنوورییەكان بەپێی دەستوور و یاسا بەركارەكان و چارەسەركردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەوە، بەشێوەیەك كە مافە دەستوورییەكان بپارێزێت و یەكڕیزیی بڕیاری نیشتمانی بپارێزێت.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە سەرجەم هێزە سیاسییەكان و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكات، پشتگیریی هەوڵەكانی حكومەت بكەن و بەرژەوەندیی نیشتمانی بخەنە پێش هەموو شتێكەوە، دووپاتی دەكاتەوە كە پاراستنی سامانەكانی عیراق و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاغچێتی بەرپرسیارێتییەكی دەستووری و نیشتمانیی هاوبەشە و سامان و تواناكانی عیراقییەكان هێڵی سوورن و ناكرێت دەستبەرداریان ببین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو