بەقائی: گەیشتن بە ئەنجام كاتی پێویستە

عیراق 10:08 AM - 2026/04/12

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تیشكی خستە سەر ئاڵۆزییەكانی پرۆسەی دانوستان لەگەڵ ئەمریكا و وتی، بەهۆی بێمتمانەیی و هاتنەپێشەوەی دۆسیەی نوێ، گەیشتن بە ئەنجام كاتی پێویستە.

ئیسماعیل بەقائی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دیبلۆماسی هیچ كاتێك كۆتایی نایەت و وەك ئامرازێكە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی دیبلۆماتكارانە چ لە كاتی شەڕدا بێت و چ لە كاتی ئاشتیدا، ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن.سەبارەت بە كەشی گفتوگۆكان،

بەقائی ئاماژەی بەوە كرد، ئەم دانوستانانە دوای 40 رۆژ لە شەڕێكی سەپێنراو  و لە كەشێكی پڕ لە بێمتمانەییدا ئەنجامدراون، ئەمەش  ئاساییە كە لە سەرەتاوە نەئەبوایە چاوەڕوانی ئەوە بن تەنیا لە یەك دانیشتندا بگەنە رێككەوتن.وتیشی،لەم خولەی دواییدا چەند بابەتێكی نوێ هاتوونەتە ناو دانوستانەكانەوە.

یەكێك لەو بابەتە سەرەكییانەی بۆ گفتوگۆكان زیاد كراوە پرسی گەرووی هورمز بووە، كە بە وتەی بەقائی، ئەم بابەتە بارودۆخێكی تایبەتی لە ناو پرۆسەی دانوستانەكاندا هێناوەتە ئاراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو