شێروان شێروانی تەئكید لە بەرەوامی مانگرتن دەكاتەوە

کوردستان 09:48 AM - 2026/05/02

رۆژنامەنووسی زیندانیكراو، شێروان شێروانی لە پەیامێكی دەنگی نوێدا تەئكید لە بەردەوامیی مانگرتنی دەكاتەو ە‌و داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە بەرامبەر ئەو دۆخە بێدەنگ نەبن.

شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووسی زیندانیكراو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 10ـەمین ڕۆژی مانگرتنییەتی لە خواردن. ناوبراو لە پەیامێكی دەنگیدا كە لە ناو زیندانەوە ناردوویەتی، سڵاو و ڕێزی بۆ هەمووان ناردووە و داوای پشتیوانی لە هاوڕێیانی و ڕای گشتی دەكات بۆ ئەوەی لە بەرامبەر دۆسیەكەی بێدەنگ نەبن.

دەشڵێت، پشتیوانیكردنی ئەو تەنانەت بە كۆمێنتێك لە سۆشیاڵ میدیا دەبێتە سەرئێشە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان. ئەو تەئكید دەكاتەوە كە ئەم بێدەنگییە خزمەت بە هیچ كەسێك ناكات و دەڵێت: "بێدەنگی خەنجەرێكە لە ڕووحم دەدات"، داواش دەكات هاووڵاتییان لە تێكۆشان بەردەوام بن.

شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووسی زیندانیكراو باسی ئەوەش دەكات، ئەگەر تەنیا بیری لە ژیانی شەخسیی خۆی بكردایەتەوە و تەنازولی بكردایە، دۆخەكەی جیاواز دەبوو. بەڵام ئەو ژیانی شەخسیی خۆی ڕەتكردووەتەوە لەپێناو پاراستنی دەنگی ئازاد و شكۆی كۆمەڵگەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو