وەزارەتی جەنگی ئەمریكا دەڵێت، گەمارۆی ئەمریكا بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار زیانی هەبووە بۆ تاران.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی ئاكسیۆس، بەهۆی گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران، تارانی لە چوار ملیار و 800 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بێبەش كردوە، ئەوەش فشارێكی زۆری لەسەر حكومەتی ئێران دروستكردووە.
ئاكسیۆس لە زمانی بەرپرسانی وەزارەتی جەنگەوە بڵاویكردەوە، گەمارۆ دەریاییەكانی ئێران بووەتەهۆی گیرخواردنی 31 كەشتی نەوتهەڵگری ئێران كە نزیكەی 53 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانیان تێدایە، بەهای نەوتەكە نزیكەی پێنج ملیار دۆلارە.
لەبەرئەوەی ئێران ناتوانێت كەشتیە نوێیەكان پڕبكاتەوە لە نەوت، بەهۆی پڕبونی دامەزراوەكانی عەمباركردنی لەسەر زەوی، دەستیكردوە بە بەكارهێنانی تانكەر و كۆگا كۆنەكان.