سوپای پاسداران: هەر هەوڵێك بۆ بەزاندنی گەرووی هورمز وەڵامی توندی دەبێت

عیراق 11:15 AM - 2026/04/12

 لەهەردوو لایەنی ئەمریكی و ئێرانی هەڕەشەكان بەردەوامن و فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری توند دەدات و دەڵێت هەر هەوڵێك بۆ بەزاندنی گەرووی هورمز وەڵامی توندی دەبێت و بە هێزێكی تەواوەوە گەرووی هورمز بەڕێوە دەبەین، بە توندی ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باس لە بەزاندنی رێڕەوی ئاوی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا دەكەن.

سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا تەئكید دەكاتەوە كە تێپەڕین تەنیا بۆ كەشتییە ناسەربازییەكان بەپێی رێسا تایبەتەكان رێگەپێدراوە، هۆشداری دا كە هەر هەوڵێكی كەشتییە سەربازییەكان بۆ پەڕینەوە، وەڵامدانەوەی توندی دەبێت.

ئەم لێدوانەی سوپای پاسداران وەك وەڵامێكی راستەوخۆی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) دێت، كە رایگەیاند كەشتیە سەربازییەكان گەرووی هورمزیان بەزاندووە لە چوارچێوەی ئەركێك بۆ پاككردنەوەی گەرووەكە لە مینە دەریاییەكان.

بەپێی هەواڵی میدیاكان، تاران نێوەندگرانی پاكستانی ئاگادار كردووەتەوە هەر كەشتییەكی ئەمریكی بچێتە ناو گەرووەكەوە لە ماوەی 30 دەقەدا دەكرێتە ئامانج، هەروەها پێداگری لەسەر ئەوە كردووە كەشتییە ئەمریكییەكان پاش ئەم هۆشدارییە پاشەكشەیان كردووە، هەرچەندە واشنتۆن پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە دوو كەشتییە تێكدەرەكە بەبێ بەربەست بەو شوێنەدا تێپەڕیون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو