نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

عیراق 10:09 AM - 2026/04/13

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند،  بەندەرەكانی ئێران گەمارۆ دەدات، ئەم وتەیەی راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بازاری وزە و كانزاكان دروست كردوو، نرخی نەوتی بۆ سەروو 100 دۆلار بەرز كردەوە و نرخی زێڕی دابەزاند.

 لەگەڵ كرانەوەی بازارەكانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بەڕێژەی 8% بەرزبووەوە و گەیشتە 104 دۆلار و 24 سەنت،

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت كە پێوەرێكی نێودەوڵەتییە، بەڕێژەی 7% بەرزبووەوە و گەیشتە 102 دۆلار و 29 سەنت.ئەم گۆڕانكاریانە تەنها كاریگەری لەسەر نرخی نەوت نەبووە بەڵكو نرخی زێڕیشی دابەزاندوو ، بە جۆرێك ئۆنسەیەك زێر بۆ خوار چوار هەزار و 700 دۆلار دابەزیوە ،هاوتەریب لەگەڵ بۆرسەی جیهانی،

لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی زێڕ نزمبونەوەی  بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەپێی دوایین مامەڵەكان، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە  21 بە یەك ملیۆن و 30 هەزار  دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت. 

لەوبارەیەوە كلۆدیۆ گالێمبێرتی، سەرۆكی ئابووری لە كۆمپانیای ڕیستاد ئینێرجی رایگەیاندووە، گەمارۆدانی بەندەرەكانی ئێران  دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەكان ،بەڵام ئەمە تاكتیكێكی دانوستانكارییە كە لە كۆتاییدا دەبێتە هۆی كردنەوەی تەواوی گەرووی هورمز .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو