پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی لە یەكی ئایار رۆژی جیهانی كرێكاراندا

کوردستان 09:07 PM - 2026/04/30

لە ڕۆژی جیهانیی كرێكاراندا ، پیرۆزباییەكی گەرم  لەسەرجەم كرێكارانی  كوردستان و عێراق دەكەین.

یەكی ئایار جەژنی  كرێكاران و رۆژی هاوپشتی كرێكاری و جۆشدانەوەی خەباتی چینایەتی كرێكارانە، ڕۆژ و جەژنی هەموو ئەوانەیە كە ژیانیان  لەسەر كرێی كاریانەو ئەوانەشە كە لەكارگەكاندا ژیانیان بە كارو ڕەنجی بیرو بازوویان دابین دەكرێت.

كرێكارانی كوردستان وەك توێژێكی زیندوو و بەرهەمهێنی كۆمەڵ ، شانبەشانی خەبات بۆ دەستەبەركردنی  مافەكانیان ، لەتێكۆشانی  رزگاریخوازانەی  گەلەكەشماندا لە گشت  قۆناغ و شێوازەكانی خەباتدا بەشدارییەكی  كارایان هەبوەو فاكتەر و بزوێنەری گۆڕانكاری و گەشەكردن بوون.

لەم بۆنەیەدا گشت پشتیوانیەكی خۆمان بۆ داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی كرێكاران و رەنجدەرانی بیر و بازوو دووپاتدەكەینەوە لە پێناو دابین كردنی ژیانێكی  شایستە و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتری كار بۆیان كە لەگەڵ  پێشكەوتنەكانی سەردەم و دەرفەتەکانی دادپەروەری وخەباتی سەندیکایی و پیشەیی بڕەخسێت.
 
سڵاو بۆ رۆحی ئەو كرێكارانەی لە ڕاپەراندنی  كاردا ولە پێناوی  ژیانێكی شەرەفمەندانە گیانیان بەختكرد.
سڵاو لەشەهیدانی کرێکار لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو