بۆ بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق، پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
لەکاتێکدا کە ناوچەکە بەهۆی ناسەقامگیری و ناکۆکی و جەنگەوە تێوەگلاوە، عێراق ڕووبەڕووی دوو ئاڵنگاری دەبێتەوە کە یەکێکیان فشاری دەرەکییە و ئەوەی دیکەش گرژییە ناوخۆییەکانە، زۆرجار مشتومڕی گشتی ناوخۆیی ڕەوتی روداوەکان بەرەو تائیفی دەبات، کە مەترسییە بۆ قوڵبوونەوەی دووبەرەکی وەک لەوەی ببێتە پردێک، لەم ژینگە ئاڵۆزەدا، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە کە وەک هێزێکی یەکخەر بیگێڕێت بۆ یەکگرتووی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و دادپەروەری. ئەمە ڕێیەکی ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێز نزار ئامێدی بە ڕوونی ئەرکی وەرگرتنی ئەم ئاڵنگارییانەی پێسپێردراوە.
هیوادارین ئەم پێشهاتە پاڵپشتی و هاوکاری بنیادنەرانەی نێوان هێزە سیاسییەکان بێت و ببێتە هاندەرێکی ئەرێنی بۆ ڕۆڵی عێراق لە ناوچەکە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. هیوای هەموو سەرکەوتنێک بۆ سەرۆکە نوێکەی عیراق دەخوازین لە بەجێگەیاندنی ئەم بەرپرسیارێتییە گرنگە لە خزمەتی خەڵک و داهاتووی وڵاتەکە.
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕێزی بێپایانم قبوڵ بفەرموون
ماگداڵێنا ئەندرسن
سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی سویدی