بەبۆنەی یەکی ئایار، جەژنی جیهانیی کرێکارانهوه، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هەروەها ئەم جەژنە لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، هەوڵ و کۆشش و ماندووبوونی کرێکاران لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنان و بەرەوپێشچوونەکانی سیما و جوانيی وڵاتدا بەرز دەنرخێنین، هەروەها هەموو پشتیوانیەکی خۆمان بۆ ماف و داوا رەواکانیان دووپات دەکەینەوە، هیوادارم ئەو رەنج و ماندووبوونەی کە لەپێناو مانەوەیان بۆ ژیان دهيكێشن، بەرهەمەکەی مایەی خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بێت بۆ ماڵ و خێزانەکانیان.
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی کە لە کاتی کارکرندا گیانیان سپاردووە و سڵاویش لە خێزان کەسوکارەکانیان بێت.
بەرز و پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی کرێکاران.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٥/١