رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی دەڵێت، فڕۆكە بێفڕۆكەوانە هەرزانەكانی ئێران، كاریگەریی خۆیان بەرامبەر سیستەمی بەرگری (تاد)ی ئەمریكی سەلماندووە.
رۆژنامەكە باسی لەدەستدانی رادارەكانی (تاد)ی كردووە، بەهۆی هێرشی درۆنەكانی ئێران بۆ سەر هەردوو وڵاتی ئوردنو ئیمارات، ئەمەش توانای ئەم فڕۆكانە بۆ بەئامانجگرتنی پێكهاتە هەستیارەكان لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوودا دەسەلمێنێت.
هەروەها هێرشە بەرفراوانەكان دەریانخستووە، ئێران لە ماوەیەكی كورتدا سەدان هێرشی درۆنی بۆ سەر وڵاتانی كەنداو ئەنجامداوە و زیانی بە بنكە و ژێرخانە گرنگەكانی ئەمریكا گەیاندووەو ئاڵنگارییەكی گەورەی بۆ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەكە دروستكردووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پشتڕاستی كردووەتەوە، ئەم درۆنانە سەرەڕای ئەوەی قەبارەیان بچووكە، بەڵام تاڕادەیەك قورسە ڕێگرییان لێبكرێت بەتایبەت لەكاتێكدا بەكۆمەڵ هێرش بكەن.
بەپێی رۆژنامەكە، ئێران زیاتر پشتی بە تاكتیكی هێرشی درۆنی بە كۆمەڵ بەستووە، یاخود یەكگرتوو ئەنجام دەدات كە درۆنو مووشەك تێكەڵ دەكات، بە ئامانجی زاڵبوونو سەرلێشێواندنی تواناكانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی. ئەم پێشهاتە نوێیەش ئاستی نیگەرانییەكان لە كاریگەریی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا بەرامبەر هەڕەشە ناتەقلیدییەكان زیاددەكات، هەروەها دەرگا بەڕووی پێداچوونەوەی فراوانتر بە ستراتیژی پاراستنی ئاسمانی لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە دەكاتەوە.