لەرۆژانی جەژندا سلێمانی توانی تەواوی ئامادەكارییەكان بە سەركەوتووی جێبەجێبكات و هیچ گرفتێكی مانەوەو خواردن بۆ گەشتیاران دروست نەبێت، پەیامنێرمان هێژین لەتیف چووەتە لای محمود تۆفیق سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی سلێمانی ئەویش پێی راگەیاندووە،
هەموو ئەو ئامادەكارییەی كردبوویان لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژانی جەژندا بەباشی بەرێوەچوون و لە هەر چوار رۆژی جەژندا زیاتر لە هەزار بنكەی گەشتیاری و زیاتر لە 150 شوێن لە رێستورانت و هۆتێل و مۆتیێلەكان بەرووی گەشتیاراندا كراوە بوون و بەوتەی سەرۆكی كۆمەڵەی میوانخانەو چێشتخانەكانی سلێمانی، هیچ گەشتیارێك نەبووە گرفتی مانەوە یان خواردنی بۆ دروست بووبێت و سلێمانی هەمیشە میوان دۆست بووە بۆیە گەشتیارێكی زۆر رووی لە شارەكە كردووە.