دوای چەندین سیمینار و كۆبوونەوە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی خوێندنی وانەی شەترەنجی لە ناوەندەكانی خوێندن پەسەندكرد و بڕیاردرا لەوەرزی نوێی خویندن، وانەی شەترەنج وەك هەر وانەیەكی دیكە لە ناوەندەكانی خوێندن بخوێندرێت بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد، خولێكی ڕاهێنان و فێركردنی مامۆستای وەرزشی لە سنووری پەروەردەكانی پارێزگای هەولێر كردەوە.